
موه‌لیده‌ی گوندێكی سنووری گه‌رمیان ده‌بردرێت و ئه‌وانه‌یشی كاره‌كه ده‌كه‌ن به خه‌ڵكی ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نن كه ” لای مه‌حموود سه‌نگاوییه‌وه نێردراون”.
گوندی “هه‌وارگه ره‌قه” ده‌كه‌وێته سنووری گه‌رمیان و سه‌ر به پێباز. دانیشتووانی ئه‌و گونده سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌یان ئه‌و موه‌لیده‌یه.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتوی گوندی هه‌وارگه ره‌قه‌یه ڕاگه‌یاند له ساڵی 2006 وه ئه‌و موه‌لیده‌یه له‌و گونده دانراوه تا ته‌واوكاری كاره‌بای نیشتمانی بكات و كاره‌با بۆ ئه‌و گونده دابین بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هاتووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا موه‌لیده‌كه‌یان باركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نووسرا و یان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیان پێ بێت.
دوای به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره پێوه‌ندی به مه‌حموود سه‌نگاوی كراوه، به‌ڵام سكرتێره‌كه‌ی به خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ” ئێوه ئه‌و موه‌لیده‌یه چیتر به‌كار ناهێنن”. به‌رپرسانی سنووره‌كه‌یش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی موه‌لیده‌كه بگه‌ڕێننه‌وه شوێنی خۆی و به‌گوته‌ی هاووڵاتییان تا ئێسته هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجامه.