نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هێزەکانییان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین؛ دەشڵێت: بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن.

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ​ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئاداری 2026، لە چەند کەناڵ و پەیجێکی راگەیاندندا، هەواڵێکی ناڕاست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ​تەواوی ئەم دەنگۆ و هەواڵانە بە توندی رەت دەکەینەوە. رایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن، پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: ئەرکی سەرەکی هێزەکانمان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و پابەندین بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە گەل هێزە ئەمنییە عێراقییەکاندا.

بەپەلە

خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا

خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازگەی “باوە مەحمود” …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *