
خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازگەی “باوە مەحمود” لە سنووری قەزای خانەقین، هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە پێشمەرگەیەک کرد و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگەکە کارمەندی لیوای 3ی پیادەی گەرمیانە و کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیان، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە سنووری گوندەکانی خانەقین، لە کاتی گەڕانەوەی بەرەو کەلار لە بازگەی باوە مەحمود ڕووبەڕووی دەستڕێژی گولـلە بووەتەوە.
بەرپرسێکی لیوای 3ی پیادە لە گەرمیان ڕایگەیاند: “پێشمەرگەکە لە کاتی تێپەڕبوونی لە بازگەکە، تووشی دەمەقاڵێ بووە لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی، دوای دوورکەوتنەوەی لە بازگەکە، لە پشتەوە دەستڕێژی گولـلەی لێ کراوە، کە سێ فیشەک بەر جەستەی و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە