نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / شیكردنەوەیەكی ریالیستیانە بۆ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر بنەمای تێروانینەكانی جۆن مێر شایمەر

شیكردنەوەیەكی ریالیستیانە بۆ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر بنەمای تێروانینەكانی جۆن مێر شایمەر


پ.ی.د.سه‌رسام خلیل عمر
ڕۆژهەڵاتی ناوەراست یەكێكە لە شوێن و پێگە جیۆپۆلیتیك و ناوچە هەرە ستراتیژیەكانی جیهان لە دێرە زەمانەوە مایەی گرنگی پێدان و خاڵی بەهێزی ملمڵانێی نێوان هێزە زلهێز و گەوەركانی جیهان بووە بێگومان ئەو پێگەیە لە رابردوو ئێستا و ئایندەش هەر دەبێتە خاڵی پێكدادانی بەرژەوەندیە زیندووەكانی نێوان هێزە جیهانیەكان، بۆ نموونە لە تێروانینی تێوری هالفورد ماكێندەر دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەو شێوەیە باس دەكات كە تەنها ناوچەیەكی ناوەندی نیە بەڵكو بەشێكی زیندووی هیلالی ناوخۆیە (Inner Crescent) كە دەوری دڵی زەوی (ئۆراسیا) داوە بەمەش گرنگیەكی ستراتیژی هەیە لەبەر ئەوەی خاڵی تێپەرین و بەیەكگەیاندنی ڕێرەوی ئاوییە كە هێزی دەریایی بە دڵی زەوی دەبەستێتەوە لەبەر گرنگی پێگەكەی بۆتە گۆرەپانی ملمڵانێی نێوان هێزە بەرژەوەندیخوازەكان وێرای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و پێشكەوتنی سەردەم بەڵام گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەخاڵێكی وەچەرخان دادەنرێت بۆ زاڵ بوون بەسەر بەشێكی گرنگی جیهان وێرای گرنگی پێگەی جیوپۆلیتیكی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەوڵەمەندی لە ڕووی سامانە سروشتی و ئاوییەكانی خاڵێكی تری ملمڵانێەكانی نێوان هێزە تەقلدیی و هێزە گەورە و زلهێزەكانی رابردوو ئێستا و ئایندە دەبێت.
ئەوەی ئێستاش لە شەری نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران سەرەرای بابەتە سیاسی و سەربازییەكان و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سیستەمە سیاسیەكەی كە بەردەوام مافی مرۆڤ و ئازادی پێشێل كردووە ڕێگای بە پراكتیزە كردنی مافە شارستانی و رامیاریەكانی گەلەكەی نەداوە و بۆتە فاكتەرێكی نا سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بەڵام بەشێكی تری پەیوەندیدارە بە بەباتە ئابووریەكان و زاڵ بوونی هەژموونی ئەمەریكا و ئیسرائیلە بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست .
لەو چوارچێوەیەدا به‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ تیروانیه‌كانی بیرمه‌ندانی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ چه‌مكی هێز بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تێروانینی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌ بۆ نموونە‌ لیبراله‌كان زیاتر جه‌خت له‌ ته‌كامولی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ریالیسته‌كان گرنگی به‌هێز ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی ووڵات بۆ نموونه‌ جۆن مێرشایمه‌ر وه‌كو ریالیستێكی هێرشبه‌ر پێی وایه‌ پێویسته‌ ووڵات هه‌وڵی به‌ ده‌ستهێنانی زۆرترین هێز بدات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێز بوونی ووڵات باشترین ڕێگایه‌ بۆ پاراستنی بەتایبەت لەسەردەمی ناسەقامگیری سیستەمی نێودەوڵەتی بۆیە ناسەقامگیری نێودەوڵەتی پاڵنەرێكی سەرەكیە بۆ ئەوەی زلهێزەكان هەوڵی بەهێز بوون و زاڵ بوونی هەژموونی خۆیان بدەن لەپێناو مانەوەی خۆیان چونكە ململانێ شتێكی حەتمیە و بۆیە ووڵاتان دەبێت هەوڵی زاڵ بوون بەسەر سیستەمی نێودەوڵەتی بدەن لەجیاتی تەنها ببنە بەرگریكار بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی خۆیان هەروەها مێرشایمەر پێی وایە ئاسایشی كۆتایی بەدینایەت تەنها بە هێرشبردن نەبێت لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە زیندووەكان لەجیهانێكی پر لە كێشە و ناسەقامگیر.
لەو نێوەندە دا بۆمان دەردەكەوێت سیاسیەتی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ئێستا دا لەسەر ئەو بنەمایە كار دەكات بەرامبەر بەجیهان بەگشتی و لە بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت لە دۆسیەی ئێران لە پێناو پاراستنی پێگە و مەكانەتی خۆی وەكو زلهێز و ئیسرائیل وەكو هاوپەیمانێكی سراتیژی.
وێرای ئەوەی لە ڕوانگەی ستراتیژەوە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان یەك ئامانجیان هەیە ئەویش پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەڵی ئەمەریكا لەسەر ئاستی سیاسیەتی ناوخۆ و سیاسەتی دەرەكی بەلام بە بەكارهێنانی ئامراز و شێوازی جیاواز ئەگەر سەیری مێژووی هێرشەكانی ئەمەریكا بكەین بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینین زۆربەیان لە سەردەمی كۆماریەكان ئەنجام دراوە بە پشت بەستنیان بەسیاسەتی واقعی و بەرامبەر بە دۆسیە جیاوازەكان و پاراستنی هەژموونی ئەمەریكا ئەوەی ئێستا لە شەری ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران بەدی دەكرێت وێرای جیاوازی لە ئامراز و شێوازی هێرشەكان بەڵام دەبینین بەشێك لە ئامانجەكانی ئەمەریكا نەهێشتنی پێگەو توانای ئێران و فەلسەفەی ئیدارە دانی ئەو ووڵاتەیە بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە مەترسی بۆ بەرژەوەندیەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا چ بە راستەوخۆ یاخود لەڕێگای هێزە پرۆكسیەكانیەوە كە چەند ساڵێك بۆتە هۆكارێكی نا سەقامگیری بۆ بەرژەوەندیەكانی ئەو دوو ووڵاتە لەناوچەكە.
لەلایەكی ترەوە لە ڕوانگەی ئەلیكساندەر دۆگین و ئەوانی تر بۆ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە نیشانەی ڕووخانی یاسا نێودەوڵەتی و بەهاكان دادەنێن و ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت دەبێتە خاڵێكی وەچەرخانی ترسناك بۆ ڕووسیا و چین.
لێرەدا گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ملمڵانێ بەردەوامەكانی نێوان هێزە كاریگەرەكانمان بۆ دەردەكەوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئامراز و شێوازی جیاواز بەكاردێنن ئەوەی گرنگە بۆ ئێمەی كورد لە دۆخە ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین و حیكمەتی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی سیاسی كوردستان بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت بۆ ئەوەی كورد بتوانێت بەشێوەیەكی لۆژیكانە بتوانێت پارێزگاری لە پێگەی ستراتیجیەكەی بكات و ببێتە فاكتەرێكی كاریگەر و یاریكەرێكی سەرەكی لە دۆخی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەدیهێنانی گشت ماف و پاراستنی بەرژەوەندیە زیندووەكانی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەكە بێگومان ئەوەش بەیەك گوتاری و بوونی ئیرادەیەكی زیندوو پاڵپشت بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بەدی دێت.

بەپەلە

یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ نیشتیمانیه‌كان قووتابیان  فێر ده‌كات  كه‌ به‌رگریكردن له‌ووڵات ئه‌ركێكی پیرۆزه‌

یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ نیشتیمانیه‌كان قووتابیان  فێر ده‌كات  كه‌ به‌رگریكردن له‌ووڵات ئه‌ركێكی پیرۆزه‌ پ. د. ادریس محمد …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *