
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئهمڕۆ ههینی 27ـی شوباتی 2026، بڵاوی كردهوه، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی یاساى چاکسازی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى 26ى 2ی 2026، فەرمانێکی بە ژمارە (703) دەرکرد، کە تێیدا بەوردی دەسەڵاتە کارگێڕی، یاسایی و داراییەکانی بۆ فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەى دەڤەرەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کردووە.
ئەم هەنگاوە پشتبەست بە حوکمەکانی یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دێت، کە ئامانجی سەرەکی لێی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی سیستمێکی سەربازیی نیشتمانی و سەردەمیانەیە کە خزمەت بە دیسپلینی سەربازی و بەدامەزراوەییکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
فەرمانەکە تیشک دەخاتە سەر وردەکاریی دەسەڵاتە کارگێڕی و یاسایی و داراییەکان و هاوکات چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە، وەکوو بوارى ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، بەتایبەت لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە