نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی بۆ ڕای گشتی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە

سەرۆک بارزانی بۆ ڕای گشتی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە

“بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین” 

سەرۆک بارزانی پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن، جەختیشی لەوە كردەوە، كە “پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكەن و وای لێ نێت زیان بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نابێت.”

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 1ـی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێكی بۆ ڕای گشتی لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكەن و وای لێ نێت زیان بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نابێت.”

لە پەیامەكەیدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوەش كردەوە، كە “ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆی لەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.” 

دووپاتیشی كردەوە، “لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەستێكی سەرتاسەری ڕابگەیەنرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *