
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ ، کورتەیەیەکی دەربارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێبەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کار و چالاکییەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە