نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی وەڵامی چەواشەکاری کەناڵ 8ـی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی وەڵامی چەواشەکاری کەناڵ 8ـی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی وەڵامی چەواشەکاری کەناڵ 8ـی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە

ڕاگەیەندراوەکە لە کۆمێنتە

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان مەکەن

وەڵامێک بۆ کەناڵ ( ٨ )

لەمیانی گەشتی هەواڵەکانی ڕۆژی دووشەممەی کاتژمێر ( ١٢ ) ی کەناڵ ( ٨ ) دا یەکێک لە بێژەرانی ئەو كەناڵە بەسەرسوڕمانەوە دەڵێت وەزیری دارایی و ئابووری چی بۆ چەمچەماڵ کردووە.

بەپێویستمانزانی بۆ ئەو کەناڵە و بێژەرەکەی و ڕای گشتی ئەم ڕاستییانەی خوارەوە بخەینەڕوو.

١- لەبوودجەی دیاریکراوی عێراق بۆ ساڵەکانی ( ٢٠٢٥/٢٠٢٤/٢٠٢٣ ) کە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەرداوە بەهەموو لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لە بڕگەی تایبەت بە ( منح وإعانات ) دا هیچ پشکێکی بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دانەناوە ( بەخشین ) ، بۆیە نەحکومەتی هەرێم و نە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە سنووری بوودجەی دیاریکراودا مافی هیچ جۆرە بەخشینێکی نییە ( بۆ کەناڵی ٨ ی بێ زانیاری دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوەڕۆکی یاسای بوودجەی ٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ ) .

٢- وەزارەتی دارایی و ئابووری وەک لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێم هەر بوودجە و پارەیەک تەرخان بکات بۆ هەر ناوچەیەک بێجگە لە پابەند بوون بە خاڵی یەکەم ، دەبێت بە پێی ڕێکار و یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بێت و لە رێی پێشکەش کردنی داواکاری فەرمییەوە بێت .

٣- لەماوەی شەش ساڵ و پێنج مانگی ڕابردوودا سەرباری هەموو ئەو کێشە و قەیرانانەی کە بەهۆی ئابڵوقەی ئابووری عێراقی فیدراڵەوە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە ، لەسنووری چەمچەماڵ و دەورو بەری یەک بەرد نەخراوەتە سەر بەردێک بەبێ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

٤- تەنها لەساڵی ٢٠٢٥ دا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕەزامەندیمان لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ١٦٠ ملیار دینار بۆ سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە ( چەمچەماڵ ) داوە، کە زۆرینەیان بەر سێکتەری شارەوانی و ڕێگاوبان کەوتووە، ئەوە جگە تەرخانکردنی ملیاران دیناری تر بۆ سێکتەرەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە و کارەبا و خوێندنی باڵا.. هتد…..
بۆ ڕاستی و دروستی دەکرێت کەناڵ ( ٨ ) بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو فەرمانگانە بکات.

٥- وەک وەبیرهێنانەوەیەک، ئەوە وەزارەت و وەزیری دارایی بوون، کە دوا شەڕیان لەسەر خەرجکردنی بوودجە بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرد و ڕێگریەکەش لەبندەستی چەمچەماڵەوە بوو بەتەرخان نەکردنی سیولەی پێویست بۆی .

٦- کەناڵی ( ٨ ) و هاوشێوە پۆپۆلیستەکانی دەتوانن بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە سنووری چەمچەماڵ بکەن، سەردانی زانکۆی چەرموو هەتا یەک بەیەکی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان بکەن و بزانن ئەوەی بەبێ دەنگ و بەکرداری خزمەتی چەمچەماڵ و دەوروبەرەکەی کردووە کێ بوون ؟.

وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشێک نییە لە کێشە و ململانێ سیاسییەکان، لەماوەی ڕابردوودا بێلایەنی خۆی پاراستووە و دەیپارێزێت، تەنها ڕێگەی کوردایەتی گرتووەتەبەر و لێی لانادات، بۆیە چەند بارەی دەکەینەوە ئێمە لە کێشمەکێشمی سیاسی و مزایەدات دوور بخەنەوە.
پێشمان وایە ئەگەر گرنگیپێدانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نەبوایە کارەساتی چەمچەماڵ گەورەتر دەبوو.

دوا خزمەت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێشکەش بە چەمچەماڵی کردبێت، لەسەر داوای سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ پێشینەی هەموو فەرمانگەکانی سنووری چەمچەماڵی بە ( الاستثناء ) خەرج کردووە پێش هەموو دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەکورتی و بەپوختی هەرچی لەدەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بێت بۆ ئەو ناوچەیە کردوویەتی و لەمەودواش ئەیکات ، هەموو ڕێگریەکانیش نەک لە وەزارەتی دارایی نییە بەڵکوو لەدەوروبەری چەمچەماڵ بوون.
جەختیش دەکەینەوە هەرکەس و لایەنێک تەشهیر و بوختان بە وەزارەتمان بکات بێ وەڵام نابین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *