
بەپەلە..
زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە
میران بەکر پاڵانی ڕۆژنامەنووس و کادیری یەکێتی، لە نامەیەکدا بە ناونیشانی “نامەی دەستلەکارکێشانەوە”، نووسیویەتی: دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ لە تەمەن و گەنجێتیم لەناو ڕیزەکانی یەکێتی، ئەمڕۆ ئەم کاروانە کۆتایی پێ دەهێنم، جێهێشتنی ئەم حزبە بۆ من تەنیا جێهێشتنی ڕێکخراوێک نییە، بەڵکو جێهێشتنی بەشێکی گەورەی تەمەن و یادگارییەکانمە.
میران لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە، من تەمەنێکم لەپێناو فکرەیەکدا بەسەر برد، ئێستاش دەمەوێت وەک مرۆڤێکی سەربەخۆ و دوور لە جەنجاڵی سیاسی، تەنیا ڕێزی خۆم و مێژووەکەم بگرم.
لەبارەی هۆکاری وازهێنانەکەشی بەڕاشکاوی نووسیویەتی، وەک پاداشتی ئەو هەموو ساڵەی خزمەت و وەفا، لەبری ڕێزگرتن لە ماندووبوونەکانم، لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە بە شێوازێکی نەشیاو ڕووبەڕووی لێدان و بێڕێزی و سووکایەتی بوومەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە