
نووسراوەكە ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 22/12/2025 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەركراوە و ئاراستەی گشت وەزارەتەكان و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان كراوە.
نووسراوەكە خۆی لە دوو خاڵ دەبینێتەوە، یەكەمیان بریتییە لە “بۆ مەبەستی دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی بەرزكردنەوەی راژەی (سەربازی و شارستانی) لە دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی حكوومەتی فیدڕال بۆ ساڵی 2026، بفەرموون خشتەی هاوپێچ پڕ بكەنەوە تاكو بڕی شایستە داراییەكان دیاربێت بۆ ئەوەی رەوانەی وەزارەتی دارایی ئیتحادی بكرێت، پێویستە لە رێكەوتی دەرچوونی نووسراومان تاكو 20 رۆژ بۆمان رەوانە بكەنەوە بەبێ دواكەوتن، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن”.
لە خاڵی دووەمی نووسراوەكەدا هەروەها هاتووە “تایبەت بە وەزارەتی (ناوخۆ – پێشمەرگە)، پێویستە بە هەمان خشتەی هاوپێچ راژەی سەربازی و شارستانی بە خشتەی جیاوازی بۆمان رەوانە بكەن”.
ئەم نووسراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2016ـەوە واتە ماوەی نزیكەی 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە