
بەپەلە..
وردەكاری هەواڵەكە لە كۆمێنتە
کێ ببێت بە سەرکۆماری عێراق؟
بەدران حەبیب نوسەر و چاودێری سیاسیی، لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەنوسێت، من لەو باوەڕەدام کاکە حەمەی حاجی مەحموود وەشاوەترین کەس بێت بۆ سەرۆككۆماری عێراق، جگەلەوە باشترین نوێنەرایەتیی کوردستانیش دەکات.
بەدران حەبیب دەڵێ:” تکایە کەس نەیکات بە مایەی تیر و توانج، ئەوەی زووتر چووە، مام جەلالی لێ دەرچێ، کەسی بە وشەیەکیش بێت کەڵکی بۆ کوردستان نەبووە، فەرموون سەیری مووچەی کارمەندانی کوردستان بکەن، فەرموون سەیری ناوچەی کێشەدار و جێ ململانە بکەن، کەسیان وشەیەکی بۆ ئەم پرسە گرینگانە نەکردووە.
زیاتر دەڵێ:” هیچ یەکێک لە بەرپرسانی ئەو لایەنانەی عێراق، کە ئەمڕۆ رێشمەی بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە ملی خۆیان ئاڵاندووە، سەت یەکی کاکە حەمە خەباتی نەبووە و قوربانیی نەداوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە