
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت و هەروەها هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.
بارەگای بارزانی
9ی كانوونی یەكەمی 2025
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە