نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەى لافاوەکانی سنوورى چەمچەماڵ، پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتی:

بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لەدەست داوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکوومەت کەوتووە.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.

وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *