
وردەکاری لە کۆمێنتە
عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم بینا گەورەیە وەک مۆرێکی فەرمی لێکدەدرێتەوە کە واشنتن بەم هەنگاوە بێمنەتیی خۆی لە بەغدا و بەشەکەی دیکەی عێراق ڕاگەیاندووە.
ئەمەریکا بەم کارە سەلماندی کە ئەو لە عێراقە و بەغدا بخوازێ یا نەخوازێ دەمێنێتەوە. بە واتایەکی دی، ئیدارەی ئەمەریکا بە کردار پیشانی دا کە ئەو نەهاتووە تاوەكوو بڕوات، بەڵکوو دەمێنێتەوە و هەولێر لە جیاتیی بەغدا دەکاتە سەنتەری بەڕێوەبردنی سیاسەت و کاروبارەکانی خۆی.
زیاتر دەڵێ:” ئەم گۆڕانکارییە تەنیا سیاسی نییە، بەڵکوو لایەنی ستراتیژیشی هەیە،ئەم ڕاستییە وردە وردە دەردەکەوێت، بەتایبەت کە ئێستا دەبینین بۆ غاز و نەوتیش کوردستان بووەتە ناوەندێکی گرنگی ئەمەریکایی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە