نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە بڕیاری مەسرور بارزانی، كرێی وانەبێژی بۆ دوو هێندە زیاد دەكرێ

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، كرێی وانەبێژی بۆ دوو هێندە زیاد دەكرێ

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12/2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “سوپاس بۆ جەنابی سەرۆك وەزیران، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان، ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە 2 هەزار دینارەوە بۆ 4 هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن کە لە سەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانەگوتنەوە، واتا لە سەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.”

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەکرێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی ڕێنوێنی بۆ دەردەكرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

ئەمڕۆ هەینی 12/5، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *