
شەڕەكە دەست پێدەكات وردەكاری لە كۆمێنتە
شەڕی سەربازی بافڵ تاڵەبانی و دیار عومەر بەرپرسی هێزەكانی كۆماندۆ دەستی پێكرد، لە ئێستادا دیار عومەر ئیزن دراوە و لەماڵەوەییە و سەرچاوەكانی چركە دەڵێن، دۆخەكە مەترسیدارە و هاوشێوەی شەڕی لالەزار ڕودەدات.
كەژاڵ ئەحمەد وتەبێژی پارتی دادپەروەری و دیموكراسی، بە ماڵپەڕی چركە ڕاگەیاند:” دیار عومەر بەرپرسی هێزەكانی كۆماندۆ لە پۆستەكەی دوور خرایەوە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، جێگرەوەی بۆ داناوە ئەوەش بووەتە كاردانەوەی توندی دیار عومەر و هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی دەكات.
كەژاڵ ئەحمەد دەڵێ:” دیار عومەر پلەكەی نەقیب بووە بیانووی دوور خستنەوەیەتی لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، لە جێگای كەسێكی تری سەربازی پلەی لیوایە دەكرێتە بەرپرسی كۆماندۆ و لەسەر كورسی دیار عومەر دادەنیشتێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە