نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی ناوخۆ: بە هاندانی دەستی دەرەكی و ناوخۆیی، كۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ ڕێگای گوێڕیان گرت و تەقەیان بەسەر خەڵكەوە كرد و لە ئەنجامدا كەسێک گیانی لەدەست دا

وەزارەتی ناوخۆ: بە هاندانی دەستی دەرەكی و ناوخۆیی، كۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ ڕێگای گوێڕیان گرت و تەقەیان بەسەر خەڵكەوە كرد و لە ئەنجامدا كەسێک گیانی لەدەست دا

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئاژاوەگێڕییەكانی ئەمڕۆی ڕێگای گوێڕ ڕایگەیاند، كە ماوەیەكە بە دەستی دەرەكی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت و بۆ ڕاگرتنی ئەو ئاژاوەگێڕییەش بەپێی یاسا مامەڵە دەكەین و چیتر ڕێگەنادەین سوود لە نیازپاكیی دامودەزگاكانی كوردستان وەربگیردرێت.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 11ـی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “ماوەیەکە لە لایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت. نوێترین هەوڵی تێکدەرانە بە بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێکرد کە مەبەست لێی راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بووە. دوای ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان سووتەمەنیی شلی وەک جێگرەوەی غاز بۆ دابینکردنی کارەبا بەکارهێنا، بە هاندانی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵە کەسێکی ئاژاوەگێڕ ڕێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتییانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بە سەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو رێگایەدا کرد.”

ئەوەشی خستە ڕوو، كە لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا “هاووڵاتییەک بووە قوربانی و گیانی لەدەست دا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون.”

ڕاشیگەیاند: “چیتر ڕێگەنادەین سوود لە نیازپاکیی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگێرێت و سنوورێک بۆ ئەو کارە تێکدەرانە دادەندرێت. بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە ئاژاوەگێڕییانە، بە پێی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ کەسانی ئاژاوەگێڕ دەکرێت و کەس لە سەرووی یاسا نییە.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *