
وهزارهتى تهندروستى حكوومهتى ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ ههینی 28ى 11ى 2025 له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی چوارەم کە بریتیە لە 52 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی ۆوخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی ههولێری نێودەوڵەتی، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییهوه ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
ئاماژه دراوه بهوهى كه گهشتى ئهو كاروانه، بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی پێویستی دابینکراو بۆ ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک دوای چوونە بواری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر، ئهنجام دهدرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە