نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێ گەیشت و بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/11/2025، مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێ گەیشت, سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناو برد.

هەروەها بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەستبەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بەسزاگەیاندنیان.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 26/11/2025، لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە هێرشێكدا کێڵگەی غازی کۆرمۆر كرایە ئامانج، هێرشەكە کۆگایەکی ناو کێڵگەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگری گرت و بەرهەمهێنان ڕاگیرا

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *