
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـــ کوردستان (USKBC) کرد و لە دیدارەکەدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی حکوومەت و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـــ کوردستان (USKBC) کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
سەرۆکی حکوومەت لە لای خۆیەوە ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاوازەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد.
لە کۆتاییدا جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە