نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییە هەرێمایەتییەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییە هەرێمایەتییەکان


(ململانێ بۆ جێگیرکردنی قووڵاییی ستراتیژی لە زۆنی خۆڵەمێشی)

د. پەرویز ڕەحیم قادر– دکتۆرا لە فەلسەفەی زانستە سیاسییەکان/ دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی

هەرچەندە شرۆڤە و خوێندنەوەی فرەڕەهەندی سیاسی و یاسایی و تەنانەت مەزهەبی و نەتەوەیی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢٥ دەکرێت، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی ململانێ بۆ جێگیرکردنی قووڵاییی ستراتیژیی ئەکتەرە هەرێمایەتی و سەرووهەرێمایەتییەکان بەڕێوە دەچێت کە کەمتر گرنگیی پێ دەرێت و؛ هەر بۆیە زۆر هەستیارتر و جیاوازترە لە هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە لە عێراق. ئەم هاوکێشەیەیش ململانێی ئەکتەرەکان بۆ دەستەبەرکردن و پاراستن و چەسپاندنی قووڵاییی ستراتیژییانە بەپێی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکەدا.

لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، ئەوەی کە ئەم جارە زۆر گرنگە، کاریگەری و شوێندانەریی ئەو گۆڕانکارییە جیۆسیاسییانەیە کە لە ژینگەی جیۆسیاسیی ناوچەکەدا ڕووی داوە و بەتەواوی ڕەنگدانەوەی هەبووە\دەبێت لەسەر ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییەی عێراق. تەنانەت زێدەرۆیی نییە کە بوترێت کە ئەم هەڵبژاردنە درێژکراوەی ململانێ و هاوکێشە جیۆسیاسییە نوێیەکانی ئەکتەرەکانی ناوچەکەیە و لە هەمان کاتیشدا ئەنجامەکانی دەتوانێت ڕەوت و پرۆسەی ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوامی پێ بدات یاخود بەرەو گۆڕانکاریی زیاتر ببات. بۆیە گرنگە بۆ تێگەیشتن لەم هاوکێشەیە تیشک بخەینە سەر بەرژەوەندیی ئەکتەرە هەرێمایەتی و سەرووهەرێمایەتییەکان (ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و ئەمریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی لە لایەکی دیکەوە).

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت قووڵبوونەوە لە ڕۆڵ و بەرژەوەندی و ئەجێندای ئەکتەرەکان، دەتوانێت داهاتووی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق باشتر ڕوون بکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا جگە لەوەی سیمای ململانێ جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە دەردەخات، کاریگەرییەکانی لەسەر هاوکێشە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکەیش ئاشکراتر دەکات

بەپەلە

مارکۆ ڕوبیۆ: گرووپە چەکدارەکان سامانـی عێراق بۆ ئێران تاڵان دەکەن

نیگەرانییەکان لە لەکەدارکردنی سەروەریی عێراق وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ، ڕایدەگەیەنێت کە گرووپە چەکدارەکان سەروەریی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *