
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمشەوی شارۆچكەی پردێ، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: “رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان بەئامانج بگرن”
لە پەیامەکەیدا د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دەربارەی رووداوەکانی ئەمشەوی شارۆچکەی پردێ داوا لەهەموو لایەک دەکەم هێمنی بپارێزن و ڕێگە لە هەر گرژییەک بگیرێت کە برایەتیی نێوان پێکهاتەکان بخاتە مەترسییەوە.”
دەشڵێ: “رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان لەو شارە بەئامانج بگرن.”
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێ: “پەیوەندیم بە فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکانی کەرکووک و بەرپرسی بەشێک لە حزبەکانی شارۆچکەی پردێ کرد بۆ ئەوەی کۆتایی بەگرژییەکان بهێنرێت و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی پارێزراو بێت.”
هەروەها لە كۆتاییشدا، نزا دەكات و دەڵێت: “خودای گەورە شارۆچکەی پردێ و خەڵکەکەی بپارێزێت.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە