
ئەمڕۆ هەینی 24ـی 10ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشیی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسڕ و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايیی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە