نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاە، یاریدەدەری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کێبڕکێ کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیمارات و بە تایبەتی سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەربڕی بۆ ئەنجامدانی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی حکومی و بەشداریکردنی شارەزاییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

لە میانەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە بەهێزکردنی هاریکاریی لە نێوان هەردوولادا کرا و زیاتر لە 30 دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند بە سوود وەرگرتن لە شارەزایی ئیمارات لە بوارەکانی، سیستەمی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی حکومی، کە داشبۆردێکی ناوەندی بۆ حکومەتی هەرێم دابین دەکات بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان لە هەموو وەزارەتەکاندا، هەروەها بڕیاردان باشتر و بەرپرسیارییەتی بەهێز دەکات. دەستپێشخەریی کۆدنووسانی کوردستانیش ڕاگەیەنرا، کە ئامانجی ڕاهێنانی 30 هەزار گەنجە لە بواری کۆدنووسین، زیرەکی دەستکرد و شارەزایی دیجیتاڵی، کە توانای نەوەی داهاتووی داهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان بەهێزتر دەکات.

شاندی ئیماراتی تیشکیان خستە سەر ئامانجی سەردانەکەیان کە دەستنیشانکردنی بوارەکانی هاوکاری دوولایەنەیە، لەوانە ستراتیژی دیجیتاڵکردنی حکومەت، پێشبینی داهاتوو، وەبەرهێنان و ئابووری، چاودێری تەندروستی، گۆڕانی کەشوهەوا، فڕۆکەوانی، و پێشخستن و بنیاتنانی توانا مرۆییەکان و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *