
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش بازرگانی، کردەوە.