نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە

مەسرور بارزانی: داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و دەستبەکاربوونی 25 قوتابخانە و 4 باخچەی ساوایان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “دڵنیام داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە و ئەو قوتابییە چاوگەشانە ئومێدی زۆرم پێیانە کە دەتوانن دەسکەوتی زۆر گەورەتر هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ وڵاتەکەیان بەدەست بێنن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانەی بنەڕەتیی لە گوندی ئارامی شاری هەولێر کردەوە. سەرۆکوەزیران لە گوتەیەکدا بۆ مامۆستایان و قوتابییان خۆشحاڵیی خۆی بۆ کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە دەربڕی و ڕایگەیاند کۆی ئەم قوتابخانانەی ئەمڕۆ دەکرێنەوە بە گشتی 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایانن لە سەرانسەری کوردستان و قوتابخانەی گوندی ئارام وەک نموونە هەڵبژێردراوە.

سەرۆکی حکوومەت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە قوتابخانەکە بە ئاستێکی زۆر جوان و بەرز دروست کراوە و هیوای خواست سەرمایەدارانی کوردستان بتوانن هاوشێوەی ئەو سەرمایەدارەی ئەم قوتابخانەیەی دروست کردووە، یارمەتیی وەزارەتی پەروەردە بدەن بۆ ئەوەی قوتابخانەی هاوشێوە لە سەرتاسەری کوردستان دروست بکرێت.

مەسرور بارزانی گوتی: جێی دڵخۆشی بوو کە بینیم هەم قوتابییەکان زۆر دڵخۆشن، هەم مامۆستایان دڵخۆشترن و ئاستیان زۆر بەرزە، بەو ڕەوشتە بەرزە من ئێستا زۆر دڵنیام کە داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە. ئەو قوتابییە چاوگەشانە ئومێدی زۆرم پێیانە کە دەتوانن دەستکەوتی زۆر گەورەتر هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ وڵاتەکەیان بێننە دەست.”

سەرۆک وەزیران سوپاسی وەزارەتی پەروەردەشی کرد بۆ ئەو ئەرک و ماندووبوونەی کە کێشاویانە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە لە سەرتاسەری کوردستان. گوتیشی قسەمان لەوە کردووە کە ئاخۆ چەند قوتابخانە لە ئاستی کوردستان لەم ئاستەدایە؟

ئاماژەی بەوەش کرد هێندێک قوتابخانە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و دروستکردنی قوتابخانەی نوێش پێویستە بەڵام کابینەی نۆیەم لەم ماوە کورتەدا توانیویەتی ئاستی قوتابخانەکان بە جۆرێکی زۆر باش بەرز بکاتەوە. ئەویش نەک تەنیا وەک بینا بەڵکوو وەک سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و هەروەها خوێندن بە شێوازی دیجیتاڵی.

بە گوتەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە کاریگەرییەکی زۆری کردووە و بەردەوامیش دەبن لە پشتیوانیکردنی وەزارەت بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندن و پەروەردە لە کوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *