
.
ئەمڕۆ دووشەم شەشی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كارڵ كۆرتانێك كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك كرد بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەی لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی حكوومەت، سوپاسی كونسوڵی كرد بۆ ئەو ماوەیەی كاری بۆ بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە كردووە و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتوویدا بۆ خواست .
كونسوڵی گشتیی چیك، پێزانینی خۆی بۆ هاریكاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵگەی وڵاتەكەی دەربڕی.