نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مەقسود ئەلحەق، باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کۆبووەوە
‘جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان کرایەوە’

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مەقسود ئەلحەق، باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کۆبووەوە
‘جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان کرایەوە’

ئەمڕۆ دووشەممە 9/29، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادێشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانيێل كرێبه‌ر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *