
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەری خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین و پێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.
بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
لە ( 64 )مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول.
سڵاو لە گیانی پاکی شههیدانى شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی كوردستان.
مهسرور بارزانی
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
11ی ئهیلوولی 2025