نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کۆ بوونەوە

مەسرور بارزانی شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کۆ بوونەوە

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤ لوتس جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا كرد، كە لە ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا ئەمەریكییەكان پێكهاتبوو.

لە كۆبوونەوەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وێندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا ئامادەی بوون، سەرۆكی حكوومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانیشی بۆ هاریكاری و پشتیوانیی ئەمەریكا دەربڕی.

دواتر تیشكی خستە سەر چاكسازییەكانی حكوومەت لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری، بەتایبەتی لە كەرتەكانی وزە و كشتوكاڵ و سیستمی بانكی و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە سەركەوتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناكی) كرد.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دووپات كردەوە.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا، بە ناوی شاندەكەوە، سوپاسی پێشوازیی گەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، خواستی شاندەكەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندیی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەربڕی.

بەپەلە

ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سه‌ره‌خۆشیمان ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *