
سەرۆك بارزانی دیدارێكی تایبەتی لەگەڵ كەناڵی فرانس 24ی فەرەنسی ئەنجامداوە و تێیدا تیشكی خستووەتە سەر چەندین بابەتی هەنووكەیی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی.
ئەمەی خوارەوە دەقی دیدارەكەی سەرۆك بارزانییە لەگەڵ كەناڵی فرانس 24:-
_ ئه‌م كاته‌تان باش.. له‌گه‌ڵ ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی (ڕووبه‌ڕوو) به‌رنامه‌ی دیداری فه‌ره‌نسی له كه‌ناڵی فرانس 24
میوانی ئه‌مڕۆمان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوونتان له‌گه‌ڵمان ئه‌مڕۆ
ـ سەرۆك بارزانی: به‌یانیت باش و سوپاس بۆ ئه‌م دەرفەتە.
* به‌ڕێز بارزانی ده‌مه‌وێت له ڕه‌وشی سووریاوه ده‌ست پێ بكه‌م، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌سته‌ڵاتی نوێوه زۆر توندوتیژی دژ به كه‌مینه‌كانی وه‌ك عه‌له‌وییه‌كان و دوورزییهكان و كوردیش ده‌بینین. له مانگی ئاداردا ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان سه‌رۆكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به نژاد كورد مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی بۆ تێكه‌ڵكردنی ده‌زگه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد له حكوومه‌تی ناوخۆیی و پاش ئه‌وه‌یش ده‌بینین ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئایه له‌وه نیگه‌ران نین كاری توندوتیژی، یان ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ ڕووبدات؟
ـ سەرۆك بارزانی: بێگومان، گۆڕینی ڕژێمی سووریا چاره‌سه‌ر بوو بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سووریا، ئێمه توانای خۆمانمان خسته‌گه‌ڕ بۆ گه‌ره‌نتیی یه‌كگرتوویی كورد و هه‌ڵبژاردنی ڕیگه‌ی ئاشتی و پاڵپشتیی كوردی سووریایشمان كرد و چاوم به مه‌زڵووم عه‌بدی كه‌وت و پشتیوانیشم له‌و ڕێككه‌وتنه كرد كه له‌نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی واژۆ كرا، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا نیگه‌رانی له په‌ره‌سه‌ندنی پێشهاته‌كان و ههرهسهێنانیش هه‌یه، به‌ڵام له‌وه دڵنیاین كه نابێت ڕێگه‌ی ئاشتی له‌ده‌ست بده‌ین و زۆر له‌وه‌یش نیگه‌رانم خراپ بەڕێوەبردن هەبێت کە ببێتە هۆی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەبدا، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ترسی منه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕوو نه‌دات. پێویسته هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن بێ ئه‌وه‌ی بیر له شه‌ڕ بكرێته‌وه، چونكه شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نییه و به بۆچوونی من ده‌سته‌ڵاتی نوێ پێویسته ڕه‌چاوی پێكهاته‌كان بكات له وڵات‌دا، وێڕای تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك.
* به‌ڕێز سه‌رۆك قسه‌تان له‌باره‌ی ترس و نیگه‌رانی له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌ڵام با ڕوون بین، توركیا به هێزی سه‌ربازی هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م گرووپه ڕێككه‌وتنیان ناوێت و گوێمان له‌وه بووه به‌وه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن. ئێوه پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باشه و داواتان لێ كردووه ده‌ست له سووریا وه‌رنه‌دات، ئایه له‌و بڕوادان به گوێره‌ی دڵی ئێوه بكات؟
ـ سەرۆك بارزانی: ئاشكرایه ئێمه به شێوه‌یه‌كی ده‌وری له پێوه‌ندیداین له‌گه‌ل توركیا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌خودی خۆی و توركه‌كانیش پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانی‌یان له ڕێككه‌وتنی ئاداری ڕابوردوو كرد وه‌ك چۆن ئێمه پشتیوانیمان لێ كرد، به‌ڵام زۆر شتی سه‌خت هه‌بوون و كاره‌كه ئاسان نه‌بوو.
* به‌ڵام ئێوه دژ به ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی توركیان له سووریا دژ به‌م گرووپانه.
ـ سەرۆك بارزانی: مه‌زه‌نده ناكه‌م ئه‌م گرووپانه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا كار بكه‌ن، بگره به‌رپرسانی توركیا ئاره‌زووی خۆیان ده‌ربڕیوه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و چاره‌نووسی كورد ڕوون بكرێته‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندێكی سته‌مگه‌رانه.
* له‌بابه‌تی توركیا، پێشهاتێكی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یه كه چه‌كه‌كانی خۆی ڕاده‌ست بكات، به ڕای ئێوه ئایه ئه‌مه بڕیارێكی مێژووییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌تان ده‌بێت، چونكه ئه‌م ڕاده‌ستكردنی چه‌كه پێویست بوو، ئه‌وه‌ته به كرده‌نیش ڕوو ده‌دات؟
ـ سەرۆك بارزانی: سه‌ره‌تا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئێمه به هێز و توانامانه‌وه پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان میتۆدۆلۆژیای ئاشتی له‌وانه‌ی پێشوو جیاوازتره له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانڕه‌وا و په‌رله‌مان و ڕای گشتیی توركیایش، چونكه هه‌ر هه‌موویان پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یە، هەروەها كورد و پەكەكەش پشتگیری ئەم پڕۆسەیە دەكەن و ئەمە ئەوەیە كە هیوای بۆ دەخوازین.
* عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌یه، داوای لێ كردوون سه‌ری لێ بده‌ن، ئایه ئه‌مه ڕاسته و ئایه نیازتان هه‌یه سه‌ری لێ بده‌ن؟ ئایه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن به‌ناوی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه ڕه‌نگه شتێكی باش بێت ئه‌گه‌ر ئازاد بكرێت؟
ـ سەرۆك بارزانی: هیوادارم بیبینم، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه.
* ئایه داواتان له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كردووه ئازادی بكات؟
ـ سەرۆك بارزانی: له‌م دواییانه‌دا به دیداری نه‌گه‌یشتووم، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كه‌م كه ئه‌مه ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی ئاشتییه و هیواداریشم ئازاد بكرێت.
* ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕه‌وشی عیراق. له‌كۆتایی ساڵی 2025دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ له عیراق و له كۆتایی ساڵی دادێ 2026 له هه‌رێمی كوردستان ده‌كشێنه‌وه. ئایه له‌وه نیگه‌رانن ئه‌وه بۆشاییه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه و دیمه‌نی داعش له كاتی كشانه‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا دووباره ببێته‌وه. ئایه له‌وه نیگه‌رانن، یان ده‌بینن ئه‌م جاره‌یان ڕه‌وشه‌كه ته‌واو جیاوازه.
ـ سەرۆك بارزانی: بێ گومان له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مان سیناریۆی ڕووداوه‌كانی ساڵی 2012 دووباره ده‌بێته‌وه و سه‌رله‌نوێ داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
* كه‌واته ئایه داواتان له ئیداره‌ی تره‌مپ كردووه له كۆتایی ساڵی دادێ نه‌كشێنه‌وه و ئایه هیواداران گوێ له داواكانتان بگیرێت؟
ـ سەرۆك بارزانی: مه‌زه‌نده ناكه‌م كشانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ڕووبدات، چونكه ئێمه زۆرجار پێمان گوتوون پێویستمان به هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه هێشته مه‌ترسی داعش له ئارادایه. ئه‌وه‌مان گوتووه و پێمان ڕاگه‌یاندوون و ئه‌مه‌یش سیاسه‌تی ئێمه‌یه.
* له هه‌رێمه‌كه‌تان چه‌ند هێرشێك به درۆن ڕوویان دا، به‌تایبه‌تی له مانگی تهمووز، ئه‌ندامێكی گرنگی پارته‌كه‌تان كه هوشیاری زێبارییه حكوومه‌تی ناوخۆیی له به‌غدا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌زانێت كێ له‌و هێرشانه تێوه گلاوه و ناوێرێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت و ئاشكرا بكات، ئایه ئێوه له‌گه‌ڵ ڕای ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌و تۆمهتباركردنانهوه كۆكن و به ڕای ئیوه كێ له‌و هێرشانه به‌رپرسیاره؟
ـ سەرۆك بارزانی: لیژنه‌یه‌كی پشكنینی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێنرا و توانی بگاته چه‌ند ده‌ره‌نجامێك بۆ زانینی ئه‌وانه‌ی له ئاراسته‌كردنی ئه‌و درۆنانه به‌ره‌و هه‌رێم تێوه‌گلاون و له كوێوه ئاراسته‌كراون و بڕیار بوو ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بڵاو بكرێنه‌وه. نامه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی بڵاو بكرێنه‌وه باسیان بكه‌م.
* هه‌روه‌ها له هه‌ندێك به‌رپرسانمان له حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بیستووه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی زۆرجار به ئێرانه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، كه ئه‌وان له‌و هێرشانه به‌رپرسیارن. ئه‌وه به ئاشكرا ڕاگه‌یه‌نراوه ئایه ئه‌وه‌یش ڕای ئێوه‌یه؟ ئێمه ده‌زانین له ڕابوردوودا ده‌ستێوه‌ردانێك له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه له ناوچهكهتاندا ڕووی دابوو، ئایه ئه‌وان به‌رپرسیارن؟
ـ سەرۆك بارزانی: بێ گومان ئه‌مه زانراوه، به‌ڵام هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ناكه‌ین، به‌ڵكو چه‌ند گرووپێكی دیاری كراون، سه‌رله‌نوێ نامه‌وێت ئه‌م ورده‌كارییانه ڕابگه‌یه‌نم و ئه‌وی دیكه ڕوونه.
* پێوه‌ندی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دژواره و چه‌ند ساڵێكه ناكۆكی ڕووی دا و حكوومه‌تی ناوخۆیی له مانگی ئایاری ڕابوردوو ناردنی پاره‌ی ڕاگرت له‌وانه‌یش خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی، پێده‌چێت جۆره ڕێككه‌وتنێك كرابێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نه‌وتیشه‌وه كه ڕه‌نگه ده‌ست به هه‌نارده‌ی بكرێته‌وه. ئایه ڕێككه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه هه‌یه و ئایه هێشته چه‌ند گوشارێك هه‌ن و ئایه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی متمانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا نه‌ماوه؟
ـ سەرۆك بارزانی: به‌داخه‌وه هه‌ندێك دژواری هه‌یه، به‌ڵام نیازی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه و ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین. ده‌ستوور هه‌یه كه نه‌خشه ڕێگه‌یه بۆ ئێمه و بۆ به‌غدا و ئێمه شتی له‌وه زۆرترمان ناوێت كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێ كراوه، به‌ڵام قبووڵ ناكه‌ین سه‌رپێچی له ده‌ستوور بكرێت. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها كێشه‌ی دداننان به سیستمی فیدراڵی، ئه‌م كێشه‌یه ئه‌مڕۆیش له به‌غدا هه‌یه، كێشه‌ی دداننان بهفیدڕاڵیدا.
* له مانگی ئوكتۆبه‌ری ڕابوردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه‌چوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه په‌رله‌مان كۆنه‌بووه‌ته‌وه و حكوومه‌تی نوێیش پێكنه‌هاتووه و جۆره ئیفلیجییهك هه‌یه، ئایه ئه‌مه نیگه‌رانتان ده‌كات؟
ـ سەرۆك بارزانی: ئه‌مه ڕاسته، به‌داخه‌وه، ئێمه به‌م ڕه‌وشه دڵخۆش نین و به‌هیواین له مانگی ئهیلوول و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ئایینده‌دا په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كۆببێته‌وه.
* به‌ڕیز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سوپاس كه ئه‌مڕۆ له‌م ئه‌ڵقه‌ی كه‌ناڵی فرانس 24 ئاماده‌بوون، بینه‌رانی خۆشه‌ویست سوپاسی ئێوه‌یش ده‌كه‌ین.
ـ سەرۆك بارزانی: سوپاس بۆ ئێوه‌ش.