نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە ، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست . سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە. سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى نوێی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كرد کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی. ڕووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

بەپەلە

مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/9 , مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *