
مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
له دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 31ی ئابی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيی نوێی ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، هەروەها سوپاسی هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
كونسوڵى گشتيی ئه‌مريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناکی) و (هەژماری من) کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.