نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی: له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێك پێویسته‌ ره‌چاوی گیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بكرێت

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی: له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێك پێویسته‌ ره‌چاوی گیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بكرێت

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، هەر فەرمان و بڕیارێکی دادگا و دەسەڵاتێكی جێبەجێکردن، پێویستە بەوپەڕی پەرۆشییەوە ڕەچاوی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان بکات

ئەمڕۆ دووشەممە 25/8/2025، سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “وەک ئاشکرایە لای هەموو لایەک کە یەک لە ئامانجە سەرەکییەکانی یاساکان بریتییە لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان و ئاسایشی هاووڵاتیان، پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاسا نەبێت، بۆیە پاڵپشت بەو ئەرکە یاساییەی کە دەزگای داواکاری گشتی هەیەتی لە پاراستنی سیستەمی هەرێمی كوردستان وچاودێری ڕەوایی (مراقبة المشروعیة) و پاراستنی ســەروەریی یاسا و باش پیادەکردنی حوکمەکانی و چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکان بەپێی مادە (1/یەکەم، چوارەم) لە یاسای داواکاریی گشتی هەموارکراو، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەر فەرمان و بڕیارێکی دادگا و دەسەڵاتێكی جێبەجێکردن پێویستە بەوپەڕی پەرۆشییەوە ڕەچاوی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان بکات، لە پاراستنی گیان و کەرامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی و تایبەتی و مافەکانی خودی تۆمەتباریش کە لە یاسا و دەستووردا هاتووە.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بۆ جێبەجێکردنی فەرمان و بڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێوشوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتە هۆکاری پشێوی و نائارامی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتیی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستووری و یاساییەکاندا، هەر لەم چوارچێوەیەدا زۆر گرنگە مافی ژیان و کەرامەت و ئازادیی هاووڵاتیان پارێزراو بن.”

لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە: “لەسەر هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خاوەنی پەیج و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و دوور لە ئاڵۆزکردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوە و لێکەوتەکانی بکەن.”

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانی ڕادەسپێرن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوەی شەوی 21 لەسەر 22ی ئابی 2025 ڕووی دا، بۆ پاراستنی مافی هەموان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور.

بەپەلە

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *