نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ لە بافڵ تاڵەبانی هاتنە دەنگ و قبوڵی ناكەین

كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ لە بافڵ تاڵەبانی هاتنە دەنگ و قبوڵی ناكەین

زانیاری نهێنی لە كۆمێنت بخوێنەرەوە

بافڵ تاڵەبانی بە هاوكاری ئێرانییەكان و هێزێكی عێراقی، هێرشێكی گەورەی بە نزیكەی 20 هەزار چەكدار كردە سەر لالەزار و دەیان كەسی كوشت و لاهوور شێخ جەنگی كەسی یەكەمی بەرەی گەلی دەستگیركرد، كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ توڕەن و دەڵێن ئێمە لەگەڵی نەبووین.

سەرچاوەیەكی تایبەت زانیاری بە ماڵپەڕی چركە دەدات و دەڵێ، كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ لە هەنگاوە شەڕەن گێزەكانی بافڵ تاڵەبانی تووڕەن و وتویانە ئاگامان لە هێرشەكە نەبووە بۆسەر لاهوور جەنگی و ئەوەی كردوویەتی تەنها بڕیاری تاكە كەسی خۆی بووە.

سەرچاوەكە وتیشی:” كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ تەلەفۆنیان بۆ شادمان مەلا حەسەن بەرپرسی باڵای بەرەی گەل و كەسی نزیكی لاهوور جەنگی، پێیان وتووە زۆر تووڕەین لە هەڵسوكەوتەكانی بافڵ تاڵەبانی و هێرشی بۆسەر لالەزار و گرتنی لاهوور شێخ جەنگی ئێمە نە ئاگامان لێیەتی و نە پێشمان خۆشبووە تەنانەت ئەو بڕیار و هەنگاوانەی ڕەت دەكەینەوە.

سەرچاوەكە زیاتر پێمانی ڕاگەیاند، كوڕانی كۆسرەت ڕەسووڵ بە شادمانی مەلا حەسەن یان وتووە، هێرشەكە لاهوور بە هاوكاری و ئاگاداری ئێرانییەكان و هێزێكی سەر بە عێراق ئەنجامیداوە، بڕیاری مەكتەبی سیاسیی سەركردایەتی یەكێتی نە بووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *