نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حەج و عومرەی هەرێم ناوی کۆمپانیا فەرمییەکانی گەشتی عومرەی بڵاو کردەوە

حەج و عومرەی هەرێم ناوی کۆمپانیا فەرمییەکانی گەشتی عومرەی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا و کەسانی بێ مۆڵەت بۆ گەشتی عومرە ئاگادار دەکاتەوە و داوا دەکات تەنیا لە ڕێگەی کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکانەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: “ئاگاداریی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە کە تەنیا دەتوانن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە گەشتی عومرە بکەن کە بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا کردووە”.

هەروەها هۆشداریی داوە کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو کەسانە گەشت نەکەن کە کۆمپانیایان نییە یاخود بە ناوی کەسی لە سۆشیاڵ میدیا ڕیکلام دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاووڵاتییان دەکات، هەر کەسێک بیەوێت گەشتی عومرە بکات و مافەکانی پارێزراو بێت، دەبێت لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا فەرمییانەوە گەشتەکەی ئەنجام بدات کە ناویان لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا تۆمار کراوە و لیستەکەیان لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە.
 

بەپەلە

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *