
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی ئاراس جه‌نگی ده‌داته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر ئاراس پله‌یه‌كی تری هه‌بووایه، هه‌ولێریشی وه‌ك كه‌ركووك راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس ده‌كرد”.
ئاراس جه‌نگی یه‌كێك له خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌و رۆژه‌دا كه كه‌ركووكیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران كرد و دانیشتووان شاره‌كه‌یان چۆڵ ده‌كرد، زۆر نیگه‌ران ده‌ركه‌وت و به‌هه‌ندێك لێدوانی شڵه‌ژاوه‌وه داوای مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌كرد له شاره‌كه تا نانیان بده‌نێ و دۆمینه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه هه‌ر نه‌هاته دی ئه‌وه‌بوو گوتی، “ناوی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك له گیرفانمدایه”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسیبووك، وه‌ڵامی ئاراس جه‌نگی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، “هه‌ر باشه تۆ/ ئاراس/ له شوێنی كاك مه‌سعوود نیت، ئه‌گه‌رنا هه‌ولێریشت وه‌ك كه‌ركووك راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس ده‌كرد”.
عه‌ونی روونی كردووه‌ته‌وه، “ئه‌وه ئێوه‌ن كه یه‌كێتییه‌ك له ناوه‌وه‌دا پووكاوه‌ته‌وه، ده‌تانه‌وێ بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ساڵانی فیفتی به فیفتی. پارتی زۆر جوان ده‌زانێت ئێوه بایی چه‌ندن و كوێتان دێشێت. ئێوه بۆ له بیربردنی كێشه گه‌وره‌كانی ناوخۆتان، هه‌میشه پێویستیتان به دوژمنی وه‌ھمی و ده‌ره‌كی ھه‌یه”.
عه‌لی عه‌ونی به یه‌كێتی ده‌ڵێ، ئێوه ڕۆژ به ڕۆژ له ڕووی ژماره و مۆرال و ده‌ستكه‌وته‌وه بچووك ده‌بنه‌وه و پارتیش رۆژ به رۆژ باڵا ده‌كات، پارتی له ھه‌موو ئاسته‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه حیسابی بۆ ده‌كرێت كه ئه‌وه نیشانه‌ی گۆڕانه له بیركردنه‌وه‌یدا و ھی ئێوه‌ش چه‌قینه له شوێنی خۆتاندا .
“ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌تان به گوێی تۆ و براتی كرد تا كه‌ركووكیان راده‌ستی مورته‌زا فشفشه و حه‌سه‌ن پلایس كرد”. عه‌لی عه‌ونی وا ده‌ڵێ.