نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ورامانی: ڕێواز فایه‌ق‌ سه‌د بڕیاری تر ده‌ربكات هه‌مان قیمه‌تی بڕیاره‌كه‌ی ئێسته‌ی ده‌بێت

هه‌ورامانی: ڕێواز فایه‌ق‌ سه‌د بڕیاری تر ده‌ربكات هه‌مان قیمه‌تی بڕیاره‌كه‌ی ئێسته‌ی ده‌بێت

پێشەوا هەورامی وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی وتەكانی سۆران عومەر دەداتەوە و دەڵێت: تەحەدای دەكەم بیسەلمێنێت ئەو بڕیارە یاساییە ئەگەر خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت.

پێشەوا هەورامی وتیشی: سەرۆكی پەرلەمان هەزار بڕیاری وابدات هەمان قیمەتی ئەوەی هەیە، كە پێرێ بڵاوكرایەوە‌و دەشڵێت: خۆشیان لە هەندێك شوێن وتویانە ئەمە شەرمەزارییە بۆمان لەڕووی یاسایییەوە، كە دەیكەین، چونكە سەرۆكی پەرلەمان وتبووی دەركردنی ئەم بڕیارە بۆ من ئیحراجییە و شتێكی قورسە با نەیكەم بەڵام دیارە هیچ ڕێگەیەكیان بۆ نەهێشتووەتەوە.

پێشەوا لەمیانی گفتوگۆیەكی دەنگی ئەمریكا وتیشی: وەك بەزەیی ئینسان لە هەڵوێستەكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ دەركردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) تێدەگەین، بەڵام ئیتر ئەمە دۆخی سیاسییەو ناكرێت لەبەر ئەوەی هەر جارێك ئەو ئیحراج كرا شتێكی نایاسایی تێپەڕێت ئەمە دامەزراوەییە و پەرلەمانە و نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان دەكات ناكرێت هەركاتێك تاقەتی هەبوو نایاساییەك بەسەریدا تێپەڕێنیت و بڵێت وەڵا لەژێر فشاردا بووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *