نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێدوانی مەسروور بارزانی لەبارەی مووچە و هەناردەی نەوتی كوردستان

لێدوانی مەسروور بارزانی لەبارەی مووچە و هەناردەی نەوتی كوردستان

لەبارەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەرباری پێشاندانی نیگەرانی گوتی، مووچە وەك كارتێكی سیاسی لە عێراقدا بەكار دەهێنرێ‌. 

لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی “الشرق”، سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، مایەی نیگەرانییە بەكارهێنانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، كراوەتە كارتێكی سیاسی لە ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

“بەگوێرەی یاسا و دەستووری عێراق، مووچەخۆران مافی خۆیانە بەبێ دواكەوتن مووچەكانیان وەربگرن، ئەمە كارێكی قبووڵكراو نییە، چونكە تەنانەت دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی مووچە داوە و نابێت ببێتە بەشێك لە ململانێكانی نێوان بەغدا و هەولێر”. سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای گوت.

هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەوەی، كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری، مافی خۆیەتی نەك هەر مووچەی مووچەخۆرانی، بەڵكو بودجەی تایبەتی لە بودجەی گشتیی فیدراڵدا هەبێت، ڕێگە دروستەكە ئەوەیە، داهاتی خۆی هەبێت و بەشی لە بودجەی گشتیشیدا هەبێت. 

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، مایەی سەرنجە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هاتووەتە ناو وردەكارییەكانی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان، ئەمەش پێشێلكردنی دەستووری عێراق و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.

هەروەها چارەسەرەكەیشی خستە ڕوو گوتی، چارەسەری دەستوورییانەی پرسی مووچە، بریتییە لە ڕێككەوتن لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی داهاتووی فیدراڵی.

گوتیشی، بەغدا مامەڵەیەكی سیاسییانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ نموونە سێ ملیۆن و 500 هەزار كەسی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دامەزراندووە، كە هیچ كەسیان لە هەرێمی كوردستان نەبوون.

لە بارەی پرسی نەوت و ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیران گوتی، توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕانەگرتووە، بەڵكو دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی داوە، دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵایەكی لەم بارەوە بەرز كردەوە و دادگای فڕەنسیش بڕیارەكەی دا، ئێستە هەرێمی كوردستان ئامادەیە لەگەڵ بەغدا بۆ دانان و داڕشتنی یاسای نەوت و غاز، بەڵام حكوومەتی عێراق لەوەتەی ساڵی 2007ـوە لەم بارەوە كەمتەرخەم بووە، ئەگەر عێراق ببێتە خاوەنی یاسای نەوت، هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ چارەكردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *