نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێشەوا هەورامانی : مەسرور بارزانی کێشەی ئاو بۆ سی ساڵی ترچارەسەر کرد

پێشەوا هەورامانی : مەسرور بارزانی کێشەی ئاو بۆ سی ساڵی ترچارەسەر کرد

وردەکاری لە کۆمێنتە

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو هەموو فشار و سەختییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام سەختییەكان وایان نەكردووە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستبەرداری خەونە گەورەكانی ببێت و پڕۆژەیەكی گەورەی وەك پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لەكاتی خۆیدا تەواو دەبێت.

پێشەوا هەورامانی، دەڵێ”سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەتوانێت! لەم فشار و سەختییانەدا پڕۆژەیەکی هێند گەورە بونیاد بنێت، لە وادەی خۆی تەواو ببێت و پڕۆژەکەش هەولێر بباتە قۆناغێکی دیکە کە ئەویش پڕۆژەی ئاوی هەولێرە.

وتی “کێشەیەکی تەمەندرێژ و بێچارەسەر، بەڵام لەماوەی ساڵێکدا کارێک کراوە نزیکە لە مەحاڵ و تاوەکوو سی ساڵی دیکەش چارەسەری کێشەی ئاوی پاکیی ماڵان لە هەولێر گەرەنتی دەکات.

دەڵێ “سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی باوەڕی بە چارەسەریی یەکجاری ئەم جۆرە کێشانە هەیە و سەختییەکان وایان نەکردووە دەستبەرداری خەونە گەورەکانی ببێت بۆ بونیادنان.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *