نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی چاکسازی تورکمان دوواجار بە هەوڵی مەسرور بارزانی کێشەی مووچە چارەسەر کرا

پارتی چاکسازی تورکمان دوواجار بە هەوڵی مەسرور بارزانی کێشەی مووچە چارەسەر کرا

پەیامی پارتی چاکسازی تورکمان لە کۆمێنته

دواجار رەشنوسی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پەسەندکرا، بەهیواین رێککەوتنەکە بەردەوامی هەبێت و جارێکی تر بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بارمتە نەگرێت و سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیڕەو نەکات، لە ماوەی رابردوو حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەیی و نەرمییەکی نواند بۆ رێککەوتن لەسەر پرسەکان نەوت و داهاتی نانەوتی و هەموو مەرج و داواکاری حکومەتی فیدراڵی بەغدای قەبوڵکردوە، بەرێز سەرۆکی حکومەت لەزۆر وێستگە و قۆناغی جیادا رایگەیاندوە کە ئەوان مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دەزانن و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکی سەرشانیان و لەو پێناوەشدا هەوڵێکی بێ وچان و کارێکی مەزنی کرد کە دواجار بە ئەنجام گەیشت.

وەک پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لەم رێککەوتنەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین و هیوادارین چیتر مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تێکەڵ بە کێشە سیاسی و ناکۆکی نەکرێت و دەستور و یاسا کارپێکراوەکان ببنە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە رۆڵیان هەبوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و رۆڵی سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەرز دەنرخێنین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *