
کرمانج حسین مصطفی
چالاكوانێك رای دەگەیەنێت كە لاهوور جەنگی و خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە داهاتوودا سۆران عومەر بە مەبەستی تۆقاندنی خەڵكی سلێمانی بەكار دەهێنن.
سهرچاوهیهكی تایبهت، دهڵێ:” زۆر بە ڕوونی دیارە كە سۆران عومەر پیاوی لاهوور جەنگییە، لە كاتێكدا ئەو ئەندامی پەرلەمانە لە فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، کەچی نیو ھێندەی یەکێتی و سەرانی ئەو حزبە، لەنێو كۆمەڵدا بەرگری لێ نەكراوە، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە كە سەركردایەتیی كۆمەڵ لەوە گەیشتوون، سۆران عومەر ناپاکی لەگەڵدا کردوون.
ههروهها وتی، سۆران عومەر تا ئێستا بە پیتێكیش باسی لە گەندەڵی و سەرەڕۆییەكانی سنووری سلێمانی ناكات، بەڵكوو ”هەمیشە بۆ پەلاماردانی پارتی بەكار هێندراوە“. گوتیشی: ”ئێستاش بۆیە بابەتی سۆران عومەر لەنێو یەكێتیدا بە گەرمی هێندراوەتەوە بەر باس، تاوەكوو دۆخی مەترسیداری سیاسی و تەندروستی لەبیر خەڵكی سلێمانی ببرێتەوە، چونكە سۆران عومەر تەنیا فەرمانبەرێكە لای لاهوور جەنگی و هەر كات ڕۆڵی تەواو بوو، دەچێتەوە سووڕی متبوون.
ئاماژهی بهوهشكرد، نایشارێتەوە كە ئەگەر هەیە لاهوور جەنگی بە مەبەست بایەخ بە سۆران عومەر بدەن، تاوەكوو لە داهاتوودا سەركردایەتیی كەسانێكی توندڕەوی ئایینی پێ بكەن و بۆ تۆقاندنی خەڵكی سلێمانی بەكاری بهێنن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە