
له ئه‌نجامی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی و زار له گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات له پارێزگای هه‌ولێر دروست بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌مووز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، كێشه‌كه به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.
بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومی و حزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانرا هەر زوو ئەو کێشەیە سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەلکی دەڤەرەکە ناوچەکە ئارام کرایەوە و رێکاری یاسایی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستی پێ کردووە.
داوا لە خەلکی ناوچەکەش دەکەین بە قسەی ناحەزان و هاندانی دەستی گوماناوی هەڵنەخەلەتێن و بەردەوام بن لە پابەندی بە رێنماییەکانی ئاسایش و هاوکار بن بۆ نەهێشتنی گرژەییەکان و سەقامگیریی ئەو دەڤەرە.
ئارامی و ئاسایشی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکە و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت بە هەر مەبەستێک بێت پەرە بە نائارامی و گرژی بدات و هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان هەر بە سەقامگیرترین ناوچە لەدەڤەرەکەدا دەمێنتەوە.