نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەبدوڵای کوێخاموبارەک: ئەوە ڕاستە مەسرور بارزانی دەیکات

عەبدوڵای کوێخاموبارەک: ئەوە ڕاستە مەسرور بارزانی دەیکات

کەسانێک داوای ڕادەستبوون دەکەن، وردەکاری لە کۆمێنتە

کارە ڕاستەکە ئەوەیە کە کاک مەسرور بارزانی دەیکات لە پرسی ڕێککەوتنی هەرێم لەگەل بەغدا
ڕاستە هەرێمی کوردستان لە قەیرانی دارایی دایە و دوو مانگە مووچە وەرنەگیراوە، ئەوەش ڕاستە کە شەفافیەت و دادپەروەری تەواو لە داهاتی ناوخۆیی نیە و بەرپرسان و کۆمپانیا حیزبیەکان بەتایبەت ئەوانەی پارتی و یەکێتی گەندەڵی و قۆرخکاری دەکەن، بەڵام ڕێگای زۆر و جۆراوجۆری ناوخۆییمان هەیە بۆ سزادان و ڕێگری لەو گەندەڵی و چاوچنۆکیەی ناوخۆ و ناکرێت ئەو کێشە ناوخۆیانە تێک بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم بکرێت.
ئێمە لە ئێستادا لە دانوسانداین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، دانوسانیش پێویستی بە پشوو درێژی و خۆ ڕاگریە بۆ پچڕینەوەی پشکی زیاتر و زیاتر لە بەرامبەر، وەکو ئەوەی کە کاک مەسرور بارزانی پێ داگرە لەسەر ماف و بەشی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان، نەک وەکو ئەو کەس و لایەنانەی کە بە تەواوی ورەیان بەرداوە یان دەیانەوێت خۆیان شیرن بکەن لای بەغدا و ئەڵێن با بە زوویی بە هەموو داواکاریەکانی بەغدا ڕازی بین، نەرمی نواندنی وەها لە هیچ ڕێککەوتن و دانوسانێکدا نەبووە و خەریکە هەندێک لەو کەس و لایەنانە دەبنە جێگای گومان کە قازانیجی گەلەکەیان دەوێت یان بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەیە لەگەڵ بەغدا یان بۆ مل شکاندنی یەکتر وادەکەن.
ئەم گرفتانە هەر چارەسەر دەبێت، بەڵام نابێت بە لاسەنگی و تەسلیم بوونی لایەک بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *