نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرچوو

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرچوو

بەپێی نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە مانگی رابردوو دەرچووە و ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كراوە، داوا كراوە ئەحمەدی حاجی رەشید دەستگیربكرێت و بە دەستگیركراوی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەحمەدی حاجی رەشید بە پێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار كراوە بە سوكایەتی و بێڕێزیكردن بە دامودەزگا حكوومییەكان.

لە ماددەی 226ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە “هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجوومەنی گەل، حكوومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامی ‌و دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی‌ و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی”.

 وێنە: نووسراوی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بۆ دەستگیركردنی ئەحمەدی حاجی رەشید:-

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *