
ئهمڕۆ چوارشهممه 17/6/2020، ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەست بە خەرجییەکان لە کۆبوونەوەدایە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە دەستکاری مووچەی فەرمانبەرانى ئاسایی نەکرێت.
بهپێى زانیارییهكانى كهناڵى (كوردستان 24)، لە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەدا رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران باس کراوە و بڕیار دراوە، مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی بەهیچ شێوەیەک دەستکاری نەکرێت و گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، بەڵکوو تەنیا لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیی مووچە و دەرماڵەی پلەباڵاکان وەکوو پێشتر بڕیاری لێ درابوو، کەم بکرێتەوە و ڕێک بخرێتەوە، بڕیاریشە دواتر حکوومەتى ههرێمى كوردستان وردەکاریی کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی پلەباڵاکان ڕوون بکاتەوە.
هەروەها بڕیار دراوە ئەو دەرماڵانەی نادادپەروەرییان تێدایە، دادپەروەرانە ڕێک بخرێنەوە.
ههر بهپێى زانیارییهكانى كهناڵهكه، بڕیاره لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بچێتە بەغدا و لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دروست ببوو، گفتوگۆ بکەن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوپەڕی نیازپاکییەوە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و پاراستنی قەوارە و کیانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە