نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنەی ئەمنیی سلێمانی: دۆخەکە هەستیارە و کاتی خۆپێشاندان نییە

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی: دۆخەکە هەستیارە و کاتی خۆپێشاندان نییە

لیژنەی تەناهیی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، داواكارییەكانتان گەیشت و پێویست بە خۆپێشاندان ناكات.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی لیژنەی تەناهیی سلێمانیدا هاتووە، ئێمە لە لیژنەی تەناهیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی؛  دەردەبڕین، باری دژواری ژیان و گوزەرانی مووەخۆران بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەوە لەبەرچاو دەگرین.

باس لەوەش كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو لایەكی رای دەگەیەنین؛ كە دەنگی مووچەخۆران و ناڕەزایەتییەكانیان، گەیشتووەتە هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت؛ گونجاو نابێت. 

ئاماژە بەوەش كراوە، بۆیە وەك چۆن پێشتر هاوكار و هاوئاهەنگ بووین لە پرسی پاراستن و هێنانەكایەی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خۆپێشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپێشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە داوا دەكەین؛ خۆپێشاندانەكە بۆ كاتێكی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوكار و هاوئاهەنگ بین لە گەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێكی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *