نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا دەست پێدەكات

مەسرور بارزانی: قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا دەست پێدەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “بە واژۆكردنی دوو ڕێككەوتننامەی گرنگ لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات.”

ئەمڕۆ سێشەممە 20/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: “قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات، بە واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ (HKN Energy) و (WesternZagros Resources) کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارە و کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابین دەکات، هەلی کاریش دەڕەخسێنێت و ئابووریی کوردستان بەهێزتر دەکات.”

ڕۆژی شەممە 17/5/2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

بڕیارە لەم سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، تایبەتە بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان” کە ڕوانین و دیدگەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *