نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئۆجەلان پەیامێكی تر بڵاو دەكاتەوە

ئۆجەلان پەیامێكی تر بڵاو دەكاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی دەم پارتی پێكهاتوو لە پەروین بۆڵدان پەرلەمانتاری حزبەكە و فایەق ئۆزگور پارێزەر سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەیان لە گرتووخانەی ئیمرالی كرد، لە رێگەی ئەوانەوە ئۆجەلان پەیامێكی رەوانە كرد و تیایدا داوای پەیماننامەیەكی نوێی لەسەر بنەمای ماف و برایەتی كرد. 

ئۆجەلان لە پەیامەكەی بە پێویستی زانی پەیماننامەیەكی نوێ هەبێت لەسەر بنەمای ماف و برایەتی و گوتی، ئەوەی ئەنجامی دەدەین گۆڕانكارییەكی گەورەی هزرییە، بەداخەوەم دوایین جار نەمتوانی قسە لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر بكەم، كە بەهایەكی گەورەی هەیە و پێویستە لە ناومان بژیت، كەسێكی دانا بوو.

روونی كردەوە، كڕۆكی پێوەندیی كورد و تورك شتێكی تەواو جیاوازە، ئەوەی لەناو دەبڕێت پێوەندیی نێوان براكانە، ئەوان شەڕی یەكتر دەكەن و كەسیان بێ یەكتر بوونیان نابێت، بۆیە ئەو تەڵە و پاشماوانە لادەبین كە ئەو پێوەندیە لەناو دەبات، هەموو رێگە زیانلێكەوتووەكان و پردە رووخاوەكان چاك دەكەینەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەی لە ئیمرالی كرد و ئەوان باسی قۆناغی دوای كۆنگرەی 12ی حزبەكە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان كرد، ئەمەش پێنجەم سەردانی شاندی دەم پارتییە بۆ ئیمراڵی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *