
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوو بویه‌وه ڕێواز فایه‌ق بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه ،به‌رپرسانی یه‌كێتی نیگه‌ران كردووه داوایان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه شتی وانه‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه وتیی، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له بڕیاری ڕێواز فایه‌ق نیگه‌رانن له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر سۆران عومه‌ر، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
تا ئێسته ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌و بڕیاره‌ی رێواز فایه‌ق داویه‌تی و میدیای فه‌رمی یه‌كێتی وه‌ك هه‌واڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی كوردستان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بووه، به‌ڵام نیگه‌رانی به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پێوه‌ندیدان و پێیان راگه‌یاندوو، “بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو بۆ سۆران عومه‌ر بدرێ، نه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتییه و نه هیچ پێوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه هه‌یه”. به‌ڵام له وه‌ڵامدا رێواز فایه‌قی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی داوای كردووه و پێویسته ئه‌وانیش له‌و بپرسن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە